ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەشاری هەولێر شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلێک کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێلێک و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (هەینی 20-5-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 3:25ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 60 مەتری پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ئوتومبێلێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێر و سەرنشینی ماتۆرسکیلەکە گیانیان لەدەستدا کە خۆشیان لایەنی خەتابار بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ماتۆرسکیلەکە بەئاراستەی پێچەوانەی شەقام دەڕۆیشت، لەناکاو کۆنترۆلی لەدەستدا و شوفێر و سەرنشینەکەی کەوتنە ژێر ئوتومبێلێک کەل ەسایدی خۆی دەڕۆیشت."