ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە لە شەودا زیاتر بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم (هەینی 20-5-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی بوونى تۆزێکى سوک لە ناوچەکانى هەولێر و سڵیمانى و کەرکوک و گەرمیان دەوروبەرى بووەتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینینى ئاسۆیی."
زیاتر بخوێنەرەوە: لە پارێزگایەک زەنگی مەترسیی لێدرا
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەمە مەوداى بینینى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:
هەولێر 8 کلم
شەمامک 6 کلم
سلێمانى 9 کلم
چەمچەماڵ 6 کلم
کەرکوک 6 کلم
دووز 0.8 کلم
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر هەیە لە کاتەکانى شەودا تۆزەکە هەندێک زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان، بەڵام لە ناوچەکانى دهۆک و زاخۆ و دەوروبەرى پێشبینى تۆز و خۆڵ ناکرێت."