گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەوێنە؛ گۆڕی لیا هەڵدرایەوە و زانیاریی نوێ لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا کرا

2022.05.20 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ گۆڕی لیا هەڵدرایەوە و زانیاریی نوێ لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

لەدوای هەڵدانەوەی گۆڕی لیای 10 ساڵان کە دەوترێت بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی زانیاریی نوێ لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، تەرمەکە دەبرێتە پزیشکی دادی و ڕۆژی دووشەممە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی (هەینی 20-4-2020) بە "ناس کورد"ی وت، "هەڵدانەوەی گۆڕی لیای تەمەن 10 ساڵان لەسەر داوای دادگای چواری لێکۆڵینەوەی سلێمانی بووە، بەهۆی بوونی گومان لەسەر ڕووداوەکە و ئەو دەنگدانەوە زۆرەی دروستی کرد." 

 

وتیشی، "لە کامێرای چاودێریدا دیارە کە منداڵەکە بەپێی خۆی دەچێتە لای سەگەکان، هەڵدانەوەی گۆڕەکەش تەنها بۆ ڕەوینەوەی گومانەکانە و ڕۆژی دووشەممە بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گستی دەدرێت." 

 

جەختیشیکردەوە، "لە کامێرای چاودێریدا دیارە کە ڕۆژی پێش ڕووداوەکەش، لیای تەمەن 10 ساڵان دەچێتە لای سەگەکان، پاسەوانی باخەکە تەلەفۆن بۆ باوکی لیا دەکات کە بچێت بیباتەوە، بەڵام ڕۆژی دواتریش جارێکی دیکە چووەتەوە لای سەگەکان و ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی لێکەوتووەتەوە." 

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت تەلبەندەکە زیاتر لە دوو مەتر بەرزە و منداڵ ناتوانێت پێیدا سەربکەوێت، ژیار جەلال باسی لەوەکرد، "ئەو زانیارییە بە هەڵە بڵاوبووەتەوە، منداڵەکە لە بەشی پێشەوە ناچێتە ژوورەوە، بەڵکو لە بەشی پشتەوە کە رێگاکەی ئاسانترە چووەتە ژوورەوە." 

me_ga.php?id=5246

me_ga.php?id=5245