کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەڵامى عەبدولستار مەجید، وەزیرى پێشوى کشتوکاڵى هەرێم دەداتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پارە بەشێوەى بەخشین دراوەتە وەزیرەکانى کابینەى پێشوو نەک دیارى. . لە راگەیەندراوەکەى جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە. . روونیشکراوەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات. . لەراگەیەندراوەکەدا، داوا لە سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو کراوە موڵک و ماڵی حکومەت لە ئۆتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەلوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە. . دوێنێ (شه‌ممه، 27ى ته‌موزى 2019)، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرى پێشووى كشتو‌كاڵى هه‌رێم، ئاشكراى كرد، بۆ هه‌ر وه‌زیرێكى كابینه‌ى پێشوو بڕى 30 هه‌زار دۆلار خەرجکراوە و مانگانه‌ش حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بێجگه لهموچهكهى خۆیان وه‌كو مینحه و نەسرییە پێیاندراوه و ئه‌ویش ته‌نها وه‌زیر بووه ئه‌و پاره‌یه‌ى ڕەتكردووهتهوه. .