گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ خنکا’’

2022.05.20 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ خنکا’’

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە بەوتەی هاوڕێکانی لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (هەینی 20-5-2022) ڕایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی ( ع . ع . ح ) ڕەگەزی نێر، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە لەناو پاشماوەی عەفارە خنکاوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی هاوڕێکانی کە لەگەڵیدا بوون، " دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوون بۆ نزیک ڕووبارەکە، بەڵام هاوڕێکەیان چووە بۆ مەلەکردن و بەهۆی نەشارەزایی خنکاوە، کە پێشتر پێیان گوتووە مەچۆ بۆ مەلەکردن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر تەرمەکەی لەلایەن ئاسایشی ژاراوە دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دوای پشکنین و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە."