ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری عێراقی، مزەفەر نەواب بڵاوکردەوە و دەڵێت، "عێراق خەمبار و دڵپڕە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی تویتەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
کۆچکردووی مەزن مزەفەر نواب؛ ئەو عێراقەی لە هەموو جێگایەک گۆرانیت بە ناوییەوە دەگوت و هەموو تەمەنت تەرخان کرد بۆ بەرزکردنەوەی پێگەکەی، ئێستا خەمبارە و کۆست کەوتووە بۆ لەدەستدانی ڕۆڵەیەکی بەوەفای داهێنەر کە دووبارە نابێتەوە، وڵات بۆ دوا مەنزڵگە بە دڵی پڕەوە ماڵئاواییت لێ دەکات.