ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسانکارییەکیان بۆ هاووڵاتیان کردووە کە شۆفێران دەتوانن بە قیست پارەی سەرپێچییەکانیان بدەنەوە، بە مەرجێک لەماوەی ساڵێکدا هەموو قەرزەکە بدەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌مید ئه‌سعه‌د كه‌ریم، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كانیان زیاتر له 500 هه‌زار دینار پێبژاردنی له‌سه‌ره، ده‌توانن به قیسهت پاره‌كه‌ی بده‌ن و شۆفێرەکەش ئازادە لەوەی بۆ هه‌ر مانگێك بڕی چه‌ند پاره بدات."
وتیشی، " ئه‌و شۆفێره‌ی ده‌یه‌وێت بە قیست پێبژاردنەکانی بدات ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به ناوی خۆیه‌وه بێت یان بریكارنامه‌ی بۆ كرابێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌یه‌ك له به‌شی یاسایی هاتوچۆ پڕبكاته‌وه و له‌ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م سزاكانی بداته‌وه و ماوه‌كه‌ی بۆی درێژ ناكرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت."
ئەوەشی خستەڕوو، " ساڵیانه به‌ناو ناكرێت تاوه‌كو قیسته‌كه ته‌واونه‌بێت، هەروەها ساڵیانهكهش بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ نوێده‌كرێته‌وه تاوه‌كو قیسته‌كه ته‌واوده‌بێت.