گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گۆڕی ’’ئەو منداڵەی سەگ پەلاماری دا’’ هەڵدەدرێتەوە

2022.05.20 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕی ’’ئەو منداڵەی سەگ پەلاماری دا’’ هەڵدەدرێتەوە

ناس کورد- 

بەهۆی گومان لەسەر ڕووداوەکە بڕیارە ئەمڕۆ گۆڕی ئەو منداڵە هەڵبدرێتەوە کە بەوتەی کەسوکارەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەکی ڕاپەڕین سەگ پەلاماری دا و گیانی لەدەستدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند رۆژێک لەمەوبەر، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گيانی لەدەستداوە، باوکيشی رووداوەکەی پشتراست کردەوە و ڕایگەیاند، منداڵەکەی کێشە لە مێشکیدا هەبووە و خۆی چووەتە لای سەگەکان. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕيارە ئەمڕۆ هەینی 20-5-2022،کاتژمێر 4:00 گۆڕی ئەو منداڵە هەڵبدرێتەوە کە لە گەڕەکی ڕاپەڕينی شاری سلێمانی سەگ پەلاماريدا و بە وتەی باوکی "پارچە پارچەيان کرد".

 

هەڵدانەوەی گۆڕەکە، بەهۆی گومانە لە ڕووداوەکە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لەدوای ڕووداوەکە تەرمی منداڵەکە نەبراوەتە پزیشکی داد و ڕاستەوخۆ بەخاکسپێردراوە.

 

بە وتەی باوکی ليا، منداڵەکەی خۆی چووەتە لای سەگەکان و خۆی حەزی لێ بووە بچێتە لايان، بەڵام لە ئێستادا ئەو لايەنانەی لێکۆڵينەوە لە رووداوەکە دەکەن چونکە گومانيان لە سەری هەيە.

 

چەند رۆژێک لەمەوبەر، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گيانی لەدەستداوە، باوکيشی رووداوەکەی پشتراست کردەوە.