گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەغدا سەبارەت بە دۆسییەی نەوتی هەرێم دەست بە ڕێکاری نوێ دەکات

2022.05.20 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا سەبارەت بە دۆسییەی نەوتی هەرێم دەست بە ڕێکاری نوێ دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دەکات لەجێی حکومەتی هەرێم، گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆی نیشتیمانی واژۆ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە نوێترین هەڵوێستیدا لە ڕێگەی نامەوە داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم کردووە، لەجێی حکومەتی هەرێم گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتیمانی "سۆمۆ" واژۆ بکەن، ئەوەش وەک هەوڵێکی نوێ بۆ دەستگرتن بەسەر مەلەفی نەوتی هەرێمدا. 

 

بەگوێرەی لێکدانەوەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دەستوری عێراق، فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نادەستورییە و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ مامەڵە لەگەڵ ئەوە بابەتەدا بکات. 

 

لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتدەکاتەوە و بە نادەستوری ناوی دەبات.