ناس کورد-
لە بڕیارێکی نوێدا حکومەتی تاڵیبان فەرمانی کرد، پێشکەشکارانی ژن لە کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی ئەفغانستان ڕووخساریان داپۆشن و نیقاب بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەفغانستان (پێنجشەممە 19-5-2022) حکومەتی تاڵیبان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دەرکەوتنی ژن لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەرکردووە و فەرمانی کردووە، پێشکەشکارە ژنەکان ڕووخساریان داپۆشن و نیقاب بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، "تاڵیبان فەرمانی بە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئەفغانستان کردووە کە لەمەودوا پێویستە پێشکەشکارە ژنەکانیان ڕووخساریان داپۆشن و نیقاب بکەن."