ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج زووتر لە مانگی چوار دەستپێبکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 19-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لەدوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڵێنی ئەوە دراوە کە چیتر کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکان نەمێنێت."
وتیشی، "هەروەها بەڵێنی ئەوەش دراوە کە مووچەی مانگی پێنج زووتر لە مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی بکرێت."