ناس کورد-
لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە ڕێگای سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە ئەکێک لە بریندارەکان بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە (پێنجشەممە 19-5-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە ڕێگەی سماقوڵی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و کامری ڕوویدا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەکێک لە بریندارەکان، بریکاری وەزیری تەندروستی ( د. ڕەھێل فریدونە )."