گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لاهور شێخ جەنگی هەڵوێستى خۆی لەسەر گەڕانەوەى بۆ ناو یەکێتى راگەیاند

2022.05.19 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی هەڵوێستى خۆی لەسەر گەڕانەوەى بۆ ناو یەکێتى راگەیاند



ناس کورد- 

 

لاهور شێخ جەنگی لە نوێترین پەیامدا ڕایگەیاند، ئەو لە یەکێتی نەچووەتە دەرەوە تا بگەڕێتەوە ناوی، دەشڵێت، تا پەرلەمان لە هەولێر بێت بڕوای بە خەباتی پەرلەمانی و هەڵبژاردن نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سەر مەزاری نەوشیروان مستەفا (پێنجشەممە 19-5-2022) ڕایگەیاند، "من لە یەکێتی نەچومەتە دەرەوە تا بچمەوە ناوی، من پلەم نەماوە، پلە و پۆستیش لای من شتێکی بێ بەھایە." 

 

وتیشی، "خۆشحاڵ بووم کە وتیان لە دوای منەوە گەندەڵی نامێنێت و قاچاخچییەتى و شت نامێنێت و پارتی و یەکێتى رێک دەکەون و کێشەى خەڵک چارەسەر دەکەن، خۆزگە وابوایە و یەکێک لەوانەیان چارەسەر بکردایە." 

 

هاوکات سەبارەت بە دروستکردنى لیست بۆ هەڵبژاردن، لاهور شێخ جەنگى ئاماژەی بەوەکرد، "باوەڕم بە لیست نییە و باوەڕم بەو جۆرە حزبایەتییە و هەڵبژاردنە نەماوە کە ئێستا هەیە، تا ئەو پەرلەمانە لە هەولێر بێت بڕوام بە خەباتى پەرلەمانى نییە، من ناچم لیست دروست بکەم و پەرلەمانتار بنێرم لە هەولێریش بیکڕن یان دەرگای پەرلەمانى لەسەر دابخەن".

 

باسی لەوەشکرد، " پەرلەمانی كوردستان بووەتە شوێنی گاڵتە پێكردنی خەڵكی، من خەمى ئەم شارەمە چی گوناحێکیان کردووە ئاوایان لێدەکرێت، ڕووی گلەییم لە گۆڕان و یەکێتیشە ئەوان لە حکومەتدان بۆچی وا لەم شارە دەکرێت".