گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی پارێزگاری کەرکوکەوە داوایەک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکرێت

2022.05.19 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پارێزگاری کەرکوکەوە داوایەک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرەو بە بەڵگەوە داویەتی بە دادگا، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەکات ناوبراو لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دیلان غەفور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 19-5-2022) ڕایگەیاند، "ڕاکان جبوری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرەو بە بەڵگەوە داومە بە دادگا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە نوسراوی فەرمی داوا لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران دەکەم ھەمان ڕێکار کە دژی پارێزگاری سەلاحەدین گیرایەبەر و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵیی، بەھەمان شێوە لە بەرامبەر راکان جبوری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بگیرێتەبەر." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ناکرێت بۆچوون و ئاڕاستەی جیاوازی حیزب و لایەنەکان کاریگەریی سلبییان لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران ھەبێت."