کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بڕیارە بەمنزیکانە وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ بەردەوامیدان بەو گفتوگۆیانەی لە نێوان بەغدا و هەرێم هاتوونەتە ئاراوە. . لەوبارەوە سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ناس كوردى ڕاگەیاند وەفدەکەی هەرێم ته‌كنێكى و یاسایى دەبن لەگەڵ شاندی عێراقی گفتوگۆ لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان دەکەن. . وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى وتیشی، سه‌ردانى وه‌فده‌كه پاش ڕاسپارده‌ى لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌هه‌ولێر هات و ده‌رئه‌نجامى سەردانی ئەم وەفدەش ده‌گه‌یه‌نرێته لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى هه‌ردوولا. . له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى هه‌رێمه‌وه بۆ حكومه‌تى فیدراڵ، وتهبێژهكهى قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد" نه حكومه‌تى هه‌رێم و نهحكومهتى به‌غداش مه‌رجیان نیه، حكومه‌تى به‌غداش په‌رۆشه بۆ چارهسهركردنێكى یاسایى و ده‌ستورى و هه‌ردولا ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رێكى درێژخایه‌ن بۆ كێشه‌كان دابنرێت". . له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى ، سه‌میر هه‌ورامى باسی لەوەکرد، هه‌رێم داواكه‌ى كردووه بودجه‌كه‌ى ڕێك بكخرێت و زیادبكرێت، بۆ قهرزهكانیشى له‌كۆبونه‌وه‌كاندا وهفدى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆى پێنه‌دانى بودجه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند سالێك، پێویسته حكومه‌تى فیدراڵ قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى كۆمپانیانى نه‌وت ببژێریت.