گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’سێ ناوچەی پیشەسازیی نوێ دروست دەکرێن’’

2022.05.19 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ ناوچەی پیشەسازیی نوێ دروست دەکرێن’’

ناس کورد- 

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازیی ڕایگەیاند، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازی دەکرێت و دەشڵێت، ژمارەیەک وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەتحی محەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێم (پێنجشەممە 19-5-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، پلانی دروستکردنی ١١ ناوچەی پیشەسازیی داناوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی جێبەجێکردنی ناوچەی پیشەسازیی بودجەیەکی زۆری پێویستە، وەزارەت بە ھەماھەنگیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان خەریکن لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە ناوچە پیشەسازییەکان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''چەند وڵاتێک ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازیی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە، لەوانەش وڵاتی میسر و ئیمارات، بەڵام دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازیی کاتی دەوێت.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''بەپێی بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی سێ ناوچەی پیشەسازیی بکرێت، ئەمەیش دەبێتە ھەنگاوێکی باش بۆ دروستکردنی ئەو ١١ ناوچە پیشەسازییە و کاریگەرییان لەسەر کەرتی بازرگانیی پیشەسازیی دەبێت، چونکە ناوچەی زۆر فراوانن و ئەگەر ھەموویان دروست بکرێن ئەوە سوودی زۆری بۆ ھەرێم دەبێت.''