گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستێک ڕادەگەیەنێت

2022.05.19 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستێک ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکیى لە  زانکۆى کۆیە ڕاگەیاند و دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی خوێندنی باڵا:



وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە  زانکۆى کۆیە بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

- مەرجەکان:

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

- تێبینیەکان:

  • ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە  دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری  خۆى پێشکەش بکات بۆ  بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  • زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
  • دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (29/5/2022) ڕۆژى (یەک شەممە) دەبێت.
  • پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  • هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

 

https://forms.gle/i5i87ApBfmaWFoNm9