ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە خۆڵبارین لە پارێزگای ئەنبار دەستیپێکرد و بەرەو ئاڕاستەی موسڵ و دهۆک دەڕوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراقی (پێنجشەممە 19-5-2022) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین باکوری پارێزگای ئەنباری گرتەوە و بەرەو ئاڕاستەی هەردوو پارێزگای دهۆک و موسڵ دەڕوات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە با خێراییەکی زۆری نییە و لە 45 کم لە کاتژمێرێکدا تێپەڕی نەکردووە، بەڵام بەهۆی کەم بارانیی و بوونی ناوچەیەکی زۆری بیابانی و بێ سەوزایی لە هەر چالاکییەکی با-دا شەپۆلی تۆز و خۆڵ دروست دەبێت."