گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کشتوکاڵى هەرێم بڕیارێکى لەبارەى کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دەرکرد

2022.05.19 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵى هەرێم بڕیارێکى لەبارەى کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دەرکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم بڕیاریدا بە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە ، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ،بریارماندا بە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان. بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەر دوو کۆمپانیای(خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن .

 

بەم شێوەیەی خوارەوە :

١/ نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە ، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

 

۲/ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

 

٣/ جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .

 

٤/لەرێکەوتی(2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی رادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتای دێت .

 

٥/لێژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم ، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .