ناس کورد-
کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەرۆژى یەکشەممەوە شەپۆلێکى خۆڵبارین روو لە پارێزگاکانى عێراق و هەرێم دەکات و سەرلەبەیانى سێ شەممە کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینى کەشناسی (19-5-2022) شەپۆلەکە لە 12 پارێزگاى عێراق و هەرێم توند و بەهێز دەبێت، لە چوار پارێزگاش سوک دەبێت و لە دوو پارێزگاش مامناوەند دەبێت.
داواشى لەهاوڵاتییان کردووە لەکاتى شەپۆلەکەدا نەچنە دەرەوە، بەتایبەتى ئەوانەى نەخۆشى تەنگەنەفەسییان هەیە.