گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکاڵاى لەسەر تۆمارکرا

لەسەر دانانى کامێراى هاتوچۆ ’’داواى 80 ملیار دینار’’ لە پەرلەمانتارێک دەکرێت

2022.05.19 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر دانانى کامێراى هاتوچۆ ’’داواى 80 ملیار دینار’’ لە پەرلەمانتارێک دەکرێت

ناس کورد-

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواى 80 ملیار دینارى لێدەکرێت، بەهۆى ئەو قسانەى دژى دانان و بەڕێوەبردنی 225 کامێرای هاتوچۆ کردویەتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح (19-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "لەبەرئەوەی دژی دانان و بەڕێوەبردنی 225 کامێرای هاتوچۆ بوم لەلایەن کۆمپانیایەک لە سلێمانی، سکاڵایان تۆمارکردوەو داوای(80  ملیار دینار) دەکەن".

 

پێشترعەلی حەمەساڵح ئاماژەى بەوەکردبوو، ئەو پڕۆژەیە دراوە بە کۆمپانیا و پارەی سزای هاووڵاتیان بۆ کۆمپانیاکە دەچێت، دەشڵێت، پڕۆژەکە لەماوەی ٥٠٠ ڕۆژدا جێبەجێدەکرێت.

 

 باسى لەوەشکردبوو "کۆمپانیاکە ٢٢٥ کامێرا بۆ سەرتاسەری سلێمانی دادەنێت، ٤٢٠ ئۆتۆمبێل بۆ حکومەت دەکڕێت، ٥٣ ملیار دینار خەرج دەکات، لە ٥٠٠ ڕۆژدا کامێراکان دەکەونەکار، ئێستاش بیناکەی لە نێو ھاتوچۆی سلێمانی لە قۆناغی كۆتایی دایە."   

  

بەوتەى عەلی حەمەساڵح  " ٨٠٪ داھاتی کامێرا بۆ کۆمپانیایە و ٢٠٪‏ بۆ حکومەت، دوای ئەوەی کۆمپانیا کۆی خەرجییەکانی دەرھێنایەوە ڕێژەکە پێچەوانە دەکرێتەوە، گرێبەستەکەش بۆ ١٥ ساڵە."