ناس کورد
به‌پێى ئامارى ڕێكخراوێك، 27 باندى كڕین و فرۆشتن به‌ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه له عێراقدا بوونیان هەیە و به‌شێكیان لە هه‌رێمى كوردستانن.
.
ئەمڕۆ، یەکشەممە 28ی تەمموزی 2019، ڕوانگه‌ى عێراقى بۆ به‌رگرییكردن له‌قوربانیانى بازرگانى كردن به‌مرۆڤ،لە ڕاپۆرتێکدا ئامارى شەش مانگى ڕابردووى بارزگانى كردنى به‌ئه‌ندامانى جه‌سته و له‌شفرۆشیه‌وه بڵاوكرده‌وه.
.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، 27 تۆڕى بازرگانى كردن به‌ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق دا كارده‌كه‌ن و به‌شێك له‌و گروپانه‌ش ژنان و منداڵان پهلێكشى كارى له‌شفرۆشى ده‌كه‌ن، ئامارەکە له‌مانگى شوباته‌وه تا وه‌كو 1ى ته‌مموزى ساڵى 2019 ده‌گرێته‌وه.
.
یه‌كێك له‌و قوربانیانه‌ى كه كڕین و فرۆشتن به‌ئه‌ندامانى جه‌سته‌یه‌وه كراوه به ڕوانگه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه، له‌نێو یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كانى شارى دهۆكدا نه‌شته‌رگه‌رى فرۆشتنى گورچیله‌كه‌ى بۆ كراوه.
.
بەپێی زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە، له‌ڕێگه‌ى په‌یجێكى ساخته‌وه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك، كه‌سێكیان قایل كردووه به‌فرۆشتنى گورچیله‌كه‌ى به چوار ملیۆن دینار و له‌به‌غداده‌وه به‌ره‌و دهۆك بردوویانه و دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى گورچیله‌كه‌ى بۆكراوه ته‌نها 400 هه‌زار دیناریان پێداوه و دواتر له‌و ئۆتیلهى بۆیان به‌كرێ گرتووه به‌جێیانهێشتووه.
.
هه‌ر لهڕاپۆرتهكهى ڕوانگه‌ى عێراقىدا هاتووه، حەوت تۆڕى تر‌ى بازرگانى كردن به‌ئه‌ندامانى جه‌سته‌وه له‌شارى سلێمانیدا كار ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ى په‌یجى فه‌یسبوكه‌وه په‌یوندى به‌ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقه‌وه ده‌كه‌ن و فرۆشیارى كاره‌كه‌یان په‌یدا ده‌كه‌ن.
.
جگەلەوە نۆ باندى تریش كه‌په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه كار له‌سه‌ر گه‌نجانى ئاواره و بێ جێگه‌و ڕێگه ده‌كه‌ن لهشارهكانى هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانى به ئه‌ندامانى جه‌سته‌یانه‌وه بكه‌ن.
.
به‌وته‌ى ڕێكخراوه‌كه ، سه‌ره‌ڕاى بازرگانیكردن به‌ئه‌ندامانى جه‌سته‌وه به‌شێك له‌و گروپانه كارى له‌شفرۆشیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى ژنان و منداڵان ده‌ده‌ن و له‌ڕێگه‌ى فریودانیانهوه چه‌ندین منداڵ و ژنیان گیرۆده‌ى ئه‌و كاره كردووه.
.
ڕوانگه‌ى عێراقى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه پێنج باند له‌به‌غداد هه‌ن كاره‌كانیان تایبه‌ته به له‌شفرۆشى و كار له‌سه‌ر منداڵان ده‌كه‌ن، له‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى په‌یوه‌ندى كردنه‌وه دهیانهخلهتێنن و ده‌یانبه‌نه نێو ئه‌و گروپانه‌وه و قایلیان ده‌كه‌ن به‌و كاره.
.
ئه‌و ڕێكخراوه هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌دات نابێت به‌هه‌ر پاساوێكه‌وه منداڵان به‌ته‌نها بچنه ده‌ره‌وه و نزیك بینا گه‌وره و شه‌قامه و كۆڵانه‌كان بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى ئهوباندانهیان پێى نه‌گات.
.
ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه سێ باندى تر سه‌رپه‌رشتى ژماره‌یه‌ك له‌مناڵان و ژنان ده‌كه‌ن و بۆ سواڵكردن له شاره‌كانى كه‌ركوك و دێوانیه و بابل به‌كاریانده‌هێنن.
.
هه‌ر له‌درێژه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕوانگه‌ى عێراقى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ شەش كارمه‌ندى ژنى بیانى كه زۆربه‌یان ئه‌فریقین ئه‌نجامداوه و باسی ئه‌وه‌یان كردووه ڕوبه‌ڕووى گێچهڵپێكردنى سێكسى و زۆرجار توند و تیژى سێكسى بونه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ى لهكاركردنیشدا مافیان پێشیل كراوه.