گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کام حکومەت دەتوانێت پڕۆژەى بودجە پێشکەش بکات؟ دادوەرێک وەڵام دەداتەوە

2022.05.19 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
کام حکومەت دەتوانێت پڕۆژەى بودجە پێشکەش بکات؟ دادوەرێک وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-



دادوەری خانەنشینکراو و سەرۆکی پێشووی دەستەی دەستپاکی، رەحیم عگیلى باس لە میکانیزمی پێشکەشکردنیرەشنووسی یاسای بودجە دەکات و دەڵێت یاساکە لەلایەن حکومەتی ئێستاوە پێشکەش دەکرێت بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا حکومەتێکی کابەڕێکەرە یاخود نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عگیلى لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "ئەو حکومەتەی کە ڕەشنووسی بودجە دەخاتە ڕوو ئەو حکومەتەی ئێستایە لەو بەروارەی کە یاسا دیاریی کردووە بۆ پێشکەشکردنی ڕەشنووسی بودجە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە حکومەتێکە لە کاتى ویلایەتەکەیدا یاخود حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، چونکە بودجە یاسایەکی ساڵانەیە کە وادەى یاسایی هەیە بۆ پێشکەشکردنی، کە مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکە، بەپێی مادەی ١١ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سەبارەت بەوەی بڵێین رەشنووسی بودجەی پێشنیازكراو لەلایەن حكومەتێكی چاودێرەوە رەنگە حكومەتی دواتر سنووردار بكات، ئەمە پاساوێكە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە دەوڵەت وەك دەوڵەتى کەسی سەیر دەکات نەك دامەزراوە، چونكە حكومەتەكان تەواوکەری یەکترن و ستراتیژییەکانیان ناگۆڕن لەگەڵ گۆڕینی ئەو کەسانەی کە پۆستەکان بەڕێوەدەبەن".