ناس کورد-
وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، پشكنینی خواستى کارەبا لە پارێزگای دهۆک بۆ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە رێكەوتی 22 و 23ی ئەم مانگە دواخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى وەزارەتەکە (18-5-2022)، دواخستنى تێستەکە بەهۆى خۆڵبارینەوە بووە و لەو پارێزگایە، لەو دوو رۆژەدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر كارەبای دەبێت.
دەقى رونکردنەوەکە:
وەزارەتی کارەبا لە پرۆسەی دیماند تێست ( پشكنینی خواست )ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین و سۆران و زاخۆ بەسەرکەوتوویی جێبەجێی کرد، بڕیار بوو هەمان پرۆسە بۆ هەولێر و دهۆك لە رۆژانی 17 و 18 پێكەوە جێبەجێ بكرێت، بەڵام بەهۆی خۆڵبارین و کاریگەرییەکانی لەسەر تۆڕی كارەبا هەمان پرۆسە بۆ پارێزگای دهۆک بۆ ڕۆژی یەکشەممەو دووشەممە رێكەوتی 22 و 23ی ئەم مانگە دواخرا و لەم پارێزگایە، لەم دوو رۆژەدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر كارەبای دەبێت.