ناس کورد-
هاوکات لەگەڵ شەپۆلەکانى خۆڵبارین کە عێراقى گرتەوە، ڤیدیۆى شەپۆلى کۆچى مەیمون لە ئەردەنەوە بۆ عێراق بۆ هەڵهاتنیان لەخۆڵبارین لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ڤیدۆیەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2017.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانى فرانس پرێس، ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەگەڕێتەوە بۆ وێنەگرێکى سعودى کە ساڵى 2017 لەسەر ڕێگەى مەدینە و مەککە تۆماریکردووە کە تێیدا بەدەیان مەیمون دەردەکەون لەکاتى تێپەڕاندنى شەقامێکى خێرادا.
لەگەڵ دوبارەبوونەوەى شەپۆلەکانى ئەم دواییەى خۆڵبارین لە عێراق ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناونیشانى "شەپۆلێکى گەورەى مەیمون لە ئوردنەوە بەرەو عێراق" بڵاوکرایەوە.
أعداد مهولة من القردة تقطع طريق #المدينة - #مكة السريع أمام المركبات.. .! pic.twitter.com/9RyjjmHv5u
— هاشتاق العرب (@TheArabHash) November 19, 2017