گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

2019.07.28 - 11:13
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
ناس کورد بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سبەینێ پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و پلەیەک کەشوهەوا گەرمتر دەبێت. . ئەمڕۆ شەممە 28ی تەمموزی 2019، دەزگای کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بۆئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. . بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 42 و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە سلێمانى 41  بە 25 و دهۆک 41 بە 24 و کەرکوک 44 بە 25 پلە دەبێت. . هاوکات بۆ سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 43 و نزمترین 26 پلە دەبێت، لە سلێمانى 42 بە 25 و دهۆک 42 بە 25 و کەرکوک 45 بە 26 پلە دەبێت. .