گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئاگادارییەك بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە

2022.05.18 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەك بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیان 91 ئۆتۆمبێلە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە مەرجی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی ڕیز کردووە؛ 

1- هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی
2- وەرگرتنی بەڵێننامە كە ئۆتۆمبێلەكە لەماوەی (72) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم
3- هەر ئۆتۆمبێلێك سزای لەسەربێت، پێویستە خاوەنەكەی بڕی سزاكەی بدات
4- پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتن بووە.

 

دەشڵێت، "ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت."