ناس کورد-
دوێنێ دەوروبەری کاتژمێری 3:00ی عەسر، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کچێکی تەمەن 10 ساڵان بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیانی لەدەست دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی بەچە، باوکی لیا لە لێدوانێکی تایبەت بە "ناس کورد" وتی، "دوێنێ کچەکەم چووە یاری بکات لەگەڵ چەند سەگێکی ڕاهێنراوی پۆلیسی کە هی ماڵێکی دراوسێمان بووە، دوای ماوەیەک پەلاماریان داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
باوکی لیا وتیشی، "سەگە ڕاهێنراوەکان لەناو قەفەسدا بوون، بەڵام کچەکەی من بۆ یاریکردن چووەتە لایان و ئەوانیش پەلاماریان داوە و برینداریان کردووە."
باوکی لیا ڕەتیکردەوە سەگەکان بەرەڵا بن و وتی، "من خۆم ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکەم بینیوە."