ناس کورد-
پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامی 120 مەتری ڕایگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر 6:10 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی ئایاری 2022) دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامەکە دەستگیر کرد.
دەشڵێت، "لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی - تاکسی) و کۆسەرە و مشار و تاقم سپانە و چەقۆدا گیرا".
ئەو دوو تۆمەتبارە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (توڕەق) کران.