گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا بڕیارێکى لەبارەى هەڵگرانى پاسپۆرتی دۆمینیکا دەرکرد

2022.05.17 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا بڕیارێکى لەبارەى هەڵگرانى پاسپۆرتی دۆمینیکا دەرکرد

ناس کورد-

 

حکومەتى بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودوا رێگە بەسەردانى هەڵگرانى پاسپۆرتی دۆمینیکا نەدات کە بەبێ ڤیزە بچنە ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى بەریتانیا، حکومەتى بەریتانیا بڕیاریداوە هەڵگرانى ژمارەیەک پاسپۆرتى وڵاتان بێبەش بکات لە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەناو ئەو وڵاتانەدا هەڵگرانى پاسپۆرتى دۆمینیکا هەیە کە پێشتر بۆ سەردانى بەریتانى پێویستیان بە ڤیزە نەبوو.

 

هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی دۆمینیکا ماوەی چەند ساڵێکە بووەتە دیاردە لە هەرێمی کوردستان کە تێچووەکەی نزیکەی 100 هەزار دۆلارە. بەڵام ئەو وڵاتە (پێنجشەممە 12-5-2022) پێدانی پاسپۆرتی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغەکرد و دەڵێت، ڕێکاری نوێ دەگرنەبەر.