گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناوچەى زەرد و سەوز’’

بلاسخارت: هەرێمى کوردستان یەک بژاردەى لەبەردەمدایە

2022.05.17 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
بلاسخارت: هەرێمى کوردستان یەک بژاردەى لەبەردەمدایە

ناس کورد-

 

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هەرێمى کوردستان یەک بژاردەى لەبەردەمدایە، ئەوەش کراوە بوونى گۆڕەپانى سیاسییە بۆ هەموو لایەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێنین بلاسخارت  (17-5-2022) لە وتارێکدا لە ئەنجومەنى ئاسایش جەختیکردەوە کە دەبێت هەرێمى کوردستان کێشەى ناوخۆى و نەبوونى یەک دەنگى چارەسەر بکات چونکە زیانى هەبووە.

 

وتیشى "پێویستە دابەشبوونى ناوچەى زەرد و سەوز کۆتایی پێبێت".

 

بلاسخارت باسى لەوەشکرد، هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر هەولێر "مەترسیدار" بووە، چونکە ئەو وڵاتە هیچ بەڵگەیەکى نییە بۆ سەلماندنى قسەکانى لەبارەى بوونى بنکەى ئیسرائیلى لە هەولیر.

 

لەبارەى پێکنەهێنانى کابینەى نوێى حکومەتەوە لە عێراق، بلاسخارت وتى "رێزى وادە دەستورییەکان نەگیراوە و دەبێت سیاسەتمەداران ئەو دۆخە چارەسەر بکەن".