گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی ’’دەستكەوتەكانی’’ لە پەرلەمان ئاشكرا دەكات

2022.05.17 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ’’دەستكەوتەكانی’’ لە پەرلەمان ئاشكرا دەكات

ناس كورد-

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تا ئێستا سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و شەش جێگر بۆ پارتی یەکلا بوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێروان دووبەردانی (17-5-2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "پەرلەمانی عێراق خەریکی دانانی لیژنەکانە و پارتی ژمارەیەک سەرۆک و جێگری لیژنەکانی پەرلەمانی بەر دەکەوێت، بەڵام ئەو پۆستانەی ئێستا لەنێو لیژنەکان دیاری دەکرێت لەسەر بنەمای تەمەنە، چونکە بە شێوەیەکی کاتییە تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێک دێت، دواتر بە شێوەی ھەمیشەیی سەرۆک و جێگری لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا دەکرێنەوە.''

 

وتیشى ''ئەمڕۆ مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی، وەک سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە دیاری کراوە و ژمارەیەک جێگریش بەر پارتی کەوت کە پێشبینی دەکەین جگە لە ژمارەیەک سەرۆکی لیژنە شەش تا حەوت جێگریش بەر پارتی بکەوێت.''

 

 دووبەردانی ڕوونیکردەوە ''ئەمڕۆ ژمارەیەک سەرۆک و جێگری لیژنەکانی دیاری کراون، بەیانی ڕۆژی چوارشەممەش ژمارەیەک لیژنەی دیکە و سەرۆک و دوو جێگر بۆ ژمارەیەک لیژنەی پەرلەمانی دیاری دەکرێن، دانانی لیژنەکانی پەرلەمان بۆ ئەوەیە پەرلەمان بکەوێتە کار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و ھەر لیژنەیەک کاری خۆی بەڕێوە ببات.''