ناس کورد-
وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گۆڕانكاریی له خشته‌ی پێدانى كاره‌با رووده‌دات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند "له شه‌وی 14/15-5-2022 كاتژمێر سفر، ده‌ستمانكرد به تێستی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و سه‌ره‌تا له شاری سلێمانی و دواتر هه‌ڵه‌بجه و پاشان له ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و زاخۆ ده‌ستمان پێكرد".
وتیشى "به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بوو، ئئێستاش له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو ده‌ستمان بهتێستی شاری هه‌ولێر كردووه، دوای ته‌واو بوونی تێستی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ست ده‌كه‌ین به تێستی پارێزگای دهۆك، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌ر بارودۆخی تۆڕه‌كان و نه‌بوونی مێگاواتی پێویست بۆ ئه‌م تێسته".
ئومێد ئه‌حمه‌د دەشڵێت، كاتێك تێستی شارێك ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژا كاره‌بای به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه خواستی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره چه‌نده، واته به‌شه كاره‌بای شاره‌كانی دیكه كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆی به‌شی ئه‌وان پڕیدهكهینهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌باكه هه‌م له رووی تۆڕه‌كانه‌وه هه‌م له‌رووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه به‌شی هه‌موو شاره‌كان ناكات ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا تێست بكرێت.
ئەوەشى خستەڕوو، دوای ئه‌وه‌ی تێستی هه‌موو شاره‌كان ته‌واو ده‌بێت هه‌ڵده‌ستن به‌پێشكه‌شكردنی راپۆرتی خۆیان بۆ وه‌زاره‌ت و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌درێت بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی پێویستی شاره‌كان.