ناس کورد-
پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، حکومەتى هەرێم 82 ملیار دینارى رەوانەى سلێمانى کرد بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر (17-5-2022) لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت ئاماژەى بەوەکرد، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى خێراى هەبووە، لەوانە 82 ملیار دینار خرایە سەر حسابی سلێمانى بۆ موچە، هێرشى راگەیاندن لەنێوان پارتى و یەکێتى وەستێنرا.
وتیشى لەکۆبوونەوەکەدا بڕیارى ئەوەشیدا کە موچە ئەولەویەتى بودجە بێت و حکومەت پارەى پێویست بۆ موچەى سەرجەم پارێزگاکان دابین بکات.
بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەى حکومەتى هەرێم و پارێزگاکان بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە لە پێش هەر خەرجیەکی دیکە.
هەروەها بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە هەردوو وەزارەتی دارایی وئابووری و ناوخۆ بە هەماهەنگيی پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین وسەرجەم دامەزراوە دارایی وبانکییەکان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان سەبارەت بە داهاتە گشتیەکان وگەیشتن بە ڕاست ودروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەکرێن.