گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەپەگە کوژرانی 12 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

2019.07.28 - 09:27
هەپەگە کوژرانی 12 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
ناس کورد له‌ناوجه‌رگه‌ى باكورى كوردستان هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل چه‌ند چالاكیه‌كى له‌دژى سوپاى توركیا ئه‌نجامداوه‌ و 12 سه‌ربازیان كوشتووه‌. . ڕاگه‌یه‌ندراویێکدا هەپەگە ئاشكراى كردووه‌، له‌ ڕۆژى 25 ى ئه‌م مانگه‌ زریپۆشێكى سه‌ربازانى تورك له‌ناوچه‌ى شه‌مزینانى باكورى كوردستانه‌وه‌ ویستویه‌تى به‌ره‌ و بنكه‌ى سه‌ربازى گه‌مانێوه‌ بچێ، كردویانه‌ته‌ ئامانج و بەهۆیەوە 4 سه‌رباز كوژراون. . لە ڕاگەیەندراوەکەی هه‌په‌گه‌دا هاتووە ڕۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌ش، له‌گردى شه‌هید ساریا له‌هه‌رێمى خواكورک سه‌ربازانى توركیان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ئاكامدا سه‌ربازێكى کوژراوە و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار كردووه‌. . جگەلەوە ڕۆژى 27 ى ئه‌م مانگه‌، له‌سه‌ر گردى شه‌هید بۆتانى خواكورك، سه‌ربازێكى توركیان كوشتوه‌ و له‌نزیك گوندى خه‌دێتی ناوچه‌ى سلۆپى زریپۆشێكى سه‌ربازى توركیان تێکشكاندوه‌ و 3 سه‌ربازى توركیان كوشتووه‌. . له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌چالاكیه‌كى سه‌ربازیى دراوه‌ کە له‌ ناوچه‌ى به‌ستاى بۆتان و له‌لایه‌ن یه‌كینه‌ نهێنیه‌كانه‌وه‌ ئەنجامدراوە و تێیدا دواى چاودێرى كردنى سه‌ربازانى تورك له‌ناوچه‌كه‌دا، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ریان و له‌ئاكامیشدا 3 سه‌ربازی تورك كوژراون.