گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى هێرشى راگەیاندن بۆ سەر یەکێتى رادەگرێت

2022.05.17 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى هێرشى راگەیاندن بۆ سەر یەکێتى رادەگرێت

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان داوا لە ئەندامان و دەزگا راگەیاندنەکانى دەکات هێرش بۆ سەر یەکێتى بوەستێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە (17-5-2022)  لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەى ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای حزبەکەى کردووە، داوا دەکات "هێرشی راگەیاندن و زمانی زبر" لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر لایەن و کەسایەتییەکان، بە تایبەتی بەرامبەر یەکێتیی و کەسایەتییەکانی بەکارنەهێنن.

 

 جەختیشیکردووەتەوە، ئەو داوایە بۆ ئەوەیە  زەمینەیەکی گونجاو بۆ پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان بڕەخسێنرێت.