ناس کورد-
پەرلەمانى عێراق رۆژى پێنج شەممە بۆ تاوتوێکردنى دوو پرس کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان خوێندنەوەى یەکەمى پڕۆژە یاساى ئاسایشى خۆراکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە (17-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبونەوەکەدا دوو پرس تاوتوێدەکرێن کە بریتین لە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەى ئاسایشى خۆراک لەلایەن لیژنەى داراییەوە، خوێندنەوەى دووەم بۆ پیشنیازى یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل.
تاوتوێکردنى پڕۆژەى ئاسایشى خۆراک لەلایەن پەرلەمانەوە لەکاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی (15-5-2022) دەسەڵاتەكانی "حكومەتی كاربەڕێكەر"ـی دیاری كرد و دەڵێت، "ناتوانێت پڕۆژەیاسای درێژخایەن پێشکەش بکات"، بۆیە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکیش ڕەتدەکرێتەوە.