گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پێشمەرگە: تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆرستانمان لە قەرەچوخ تێکدا

2022.05.17 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە: تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆرستانمان لە قەرەچوخ تێکدا

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجام داوە و "تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆرستانیان تێکدا." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (17ی ئایاری 2022) دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو (15ی ئایاری 2022) هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان "ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجام دا کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی 80 بەشدار بوون."

 

دەشڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنووری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچوغ)یان کێوماڵ کرد."


وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچوغ وەک پەناگەیەک بەکار دێنن، بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە."