گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شەپۆلی خۆڵبارین زیان بە کەرتی نەوتیی عێراق دەگەیەنێت

2022.05.17 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلی خۆڵبارین زیان بە کەرتی نەوتیی عێراق دەگەیەنێت

ناس کورد-

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراقی دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین بووەتەهۆی دابەزاندنی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، ئەگەریش بۆ چەند ڕۆژێکی تر بەردەوام بێت، ئەوە زیانی ماددیی زۆری لێدەکەوێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەرسومی لە بابەتێکدا (17ی ئایاری 2022) نوسیویەتی، "کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق ڕاگرتنی تەواوی جموجوڵە دەریاییەکان و هاتن و چوونی کەشتییەکانی بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگرتووە."

 

دەشڵێت، "ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری بەسرە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن، ئەوەش زیانی ئابوریی زۆر لە عێراق دەدات ئەگەر شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەردەوام بێت بۆ چەند ڕۆژێکی تر."

 

مەرسومی باسی لەوەشکردووە کە "97%ی هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەرەکانی باشورەوە دەڕوات، ئەوەش شکستێکی تری سیاسەتی ئابورییە کە نەیتوانیوە ڕێگەی تری هەناردەکردن بدۆزنەوە."