گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بازرگانیی هەرێم لەبارەی دروستکردنی زەیت لە نەوت و مۆم ڕوونکردنەوە دەدات

2022.05.17 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانیی هەرێم لەبارەی دروستکردنی زەیت لە نەوت و مۆم ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

لەبارەی نەشیاوی پێنج جۆر ڕۆنی شل بۆ خواردن، وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ توێژینەوەیەک نەکراوە سەبارەت بە دیاریکردنی کوالێتی ئەو ڕۆنانەی لە هەرێم هەن و ئەوەی لە ڕابردوودا بڵاوکرایەوە پڕوپاگەندە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی بازرگانی: 

 

بۆ / ڕاى گشتى

 

دواى ئەوەى لە مانگى رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بەتایبەت سۆشیال میدیا گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانى زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکى زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە (٥) جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەى نەوت دروستکراون وە دەبنە هۆى جەڵتە , هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستى بەدواداچوون بە نوسراوى ژمارە  ١٦٢٤ لە ٥/٤/٢٠٢٢ داواى لە زانکۆی سەلاحەدین و کۆلیژى ناوبراو کرد , کە ئەو توێژینەوەمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ دراسەتکردنى بابەتەکە , وە زانکۆى ناوبراو بە نوسراى ژمارە 3/54371 لە 28/4/2022 راپۆرتێکى بەرێز (پ.ی.د.رابەرفتاح صالح) مامۆستاى کۆلیژى ناوبراوى بۆ رەوانەکردین کە گوایە ئەنجامدەرى توێژینەوەکەیە و تێیدا هاتوە  بابەتەکە پەیوەندى بە پۆستێکى دووساڵ پێش ئێستاوە هەبووە کە باسى گرنگى ئەنجامدانى توێژینەوە دەکا  وە  داواکراوە گرنگى بە بەرهەمە خۆماڵیەکان بدرێ  و هیچ توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە و بونى     نى یە , وە هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوە  .

بۆیە داوا لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بکەن و پاش دڵنیابونەوە بڵاو بکرێتەوە , وە هاوڵاتیانىش ئاگادار دەکەینەوە لیژنەکانى چاودێرى بازرگانى سەربەوەزارەتمان بەردەوام لە بەدواداچون دان و هیچ حاڵەتێکى لەم جۆرە لە ئارادا نى یە.

لەگەڵ رێزماندا

راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى

 

No photo description available.