ناس کورد-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی پۆستەکەی بافڵ تاڵەبانی لەنێوان سەرۆک یاخود هاوسەرۆکدا وەڵامی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتییە و ئامادەنییە وەک مام و برازا لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە، دەشڵێت، بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ناکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ دووشەممە 16-5-2022، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، " ڕەنگە کاک مەسعود وەک سەرۆک حزب لەگەڵ کاک بافڵ کۆنەبێتەوە، چونکە بە فەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە، بەڵکو هاوسەرۆکە، جگە لەوە کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفایە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال دەکرێت کۆببنەوە."
لە بەرامبەردا ڕابیحە محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی ئەو حزبە لە بەغدا (سێشەممە 17-5-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک فازڵ میرانی که ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رموو ده‌رباره‌ی دیاریکردنی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ئه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خۆی بڕیار ده‌دات کێ سه‌رۆکیه‌تی و کێ سه‌رۆکی نییه,، به کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی کاک بافڵ سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، ئه‌گه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆکیش بێت ئه‌وا بابه‌تێکی ناوخۆمانه بابه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان نییه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له سیاسه‌تدا مام و برازا نه‌ماوه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی مام و برازایه‌تی بکردایه، ده‌بووایه ڕاسته‌وخۆ له دوای کۆچی سه‌رۆک مام جه‌لال ئه‌و مام و برازایهتیهی بکردایه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بووایه به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌بووایه به‌شێوازێکی تر ڕه‌فتاری بکردایه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان."
ئەوەشی خستووەتەروو، "یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه قبوڵ ناکات که وه‌کو مام و برازا دابنیشن، چونکه ئێمه حزبێکین ده‌یان ساڵه خه‌بات و قوربانی زۆرمانداوه، زۆربه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌سایه‌ی خوێن و قوربانیدانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و 70 ساڵی ته‌مه‌نی مام جه‌لال به‌ده‌ستهاتووه."
سەرکردەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا هەموو لایەنە عێراقییەکان وەک سەرۆکی حزب مامەڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەکەن، کاتی خۆیشی هاوسه‌رۆک بوون و دوو که‌سیش بوون ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان بچووایه شوێنێک وه‌کو سه‌رۆکێک ڕه‌فتاری ده‌کرد، چونکه ئه‌وانه ده‌نگی کۆنگره و ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیان پێدراوه و لهپهیڕهویشدا ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانیان کراوه بۆیه کاک بافڵ به‌ڕێزیان سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کاک بافڵ دابنیشێت و گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی ئه‌وا پێویسته وه‌کو سه‌رۆک له‌گه‌ڵیدا دابنیشێت."
ڕابیحە محەمەد جەختیکردووەتەوە، " کاک بافڵیش ئه‌وه قبوڵ ناکات وه‌کو مام و برازا دابنیشن، خۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه که بێن وه‌کو مام و برازا دابنیشن ئه‌مه بابه‌تی سیاسیه و بڕیاری سیاسیه و گرفتێکه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا و ده‌چینه ناو پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ربکه‌ین کێشه‌ی داراییمان هه‌یه، کێشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، کێشه‌ی ئیداره‌مان هه‌یه و کێشه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی فیدڕاڵیه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی هیچ که‌سێک دانه‌خستووه به پارتیشه‌وه، سیاسه‌ت زۆرجار گرژی و ئاڵۆزیشی تێده‌که‌وێت، به‌ڵام دانیشتنیش ده‌بێت به‌یه‌که‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، دانیشتن نابێت مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ربێت. “
جەختیشیکردووتەوە، "یەکێتی سورە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕای خۆمان ڕاگه‌یاندووه که پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق پشکی کورده و له‌ناو کوردیش‌دا پشکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ئامانجی تر به‌کاربهێنێت و ڕێکنه‌که‌وێت، ئه‌وا وه‌کو 2018 ده‌توانێت به دوو کاندید بێینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگ جیای ده‌کاته‌وه، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازش نه له‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌کات نه له‌بابه‌تی تر که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستانی پێوه به‌ندبێت."