ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا فێنک دەکاتەوە و شەپۆلێکی خۆڵبارینی دیکەش ناوچەکە دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، " سبەی چوارشەمە ١٨-٥-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمرۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلە بەرزتردەبێتەوە و لەنێوان ١٧ بۆ ٣٦ پلەدا دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسبەینێوە تا سەرەتای ھەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، دووبارە بارستە ھەوایەکی فێنک لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢٢-٥-٢٠٢٢ کاریگەری دەبێتەوە لە سەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی خۆڵبارین جارێکی دیکە ناوچەکە بگرێتەوە کە لە دەرەنجامی کاریگەری بەردەوامی ھاتنە خوارەوەی ئەو بارستە فێنکانەوە سەرھەڵدەدات."