گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مووچەی ژمارەیەکی زۆر مووچەخۆر ڕاگیرا

2022.05.17 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
مووچەی ژمارەیەکی زۆر مووچەخۆر ڕاگیرا

ناس کورد- 

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی مووچەی ئەو کەمئەندامانە ڕادەگرێت کە فەرمانیشن و دەڵێت، مووچە 150 هەزارییەکەیان دەبڕدرێت و دەرماڵەیەکی 100 هەزاری دەخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەرییەکەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی (سێشەممە 17-5-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا مووچەی مانگی چواری ئەو کەمئەندامانە ڕادەگیرێت کە فەرمانبەریشن، واتە دوو مووچەیان هەیە." 

 

وتیشی، "مانگانە مووچەی کەمئەندامێک 150 هەزار دینارە، بەگوێرەی یاسای چاکسازی ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەریشن مووچەی کەمئەندامییەکەیان دەکرێت بە 100 هەزار دینار و وەک دەرماڵە دەخرێتەسەر مووچەی فەرمانبەرییەکەیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕاگرتنی مووچەی ئەو کەسانە بۆ ئەوەیە بچن مامەڵەکانیان بکەن و مووچەکەیان چاک بکرێت، دواتریش ئەو پارەی کە وەریان نەگرتووە، پێیان دەدرێتەوە." 

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 17-5-2022، مووچەی مانگ چواری کەمئەندامان دابەش بکرێت.