ناس کورد-
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، پشتگیری لە دەستپێشخەری پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات و ئامادەیە کاندیدەکەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت قبوڵ بکات "بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی کە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا (16ی ئایاری 2022) تایبەتمەندییەکانی ئەو کاندیدەی ئاشکرا کردووە کە دەبێت "لێهاتوو و بێلایەن" بێت."
دەشڵێت، "داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەرژەوەندی گەل و نیشتمان بخەنە پێش بەرژەوەندی تاک و حکومەتێک پێکبهێنرێت کە قەیرانەکانی وڵات چارەسەر بکات و نەهامەتی خەڵکی کەم بکاتەوە."
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو (15ی ئایاری 2022) پەرلەمانتارانى سەربەخۆ لەپەرلەمانى عێراق دەستپێشخەرییەکى حەوت خاڵییان ڕاگەیاند کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر جێبەجێکردنى چوارچێوەى دەستورییەکان، پێکهێنانى فراکسیۆنێکى سەربەخۆ، داواکردن لە کوتلەکان بۆ پێکهێنانى گەورەترین کوتلە.
لە دەستپێشخەرییەکەدا تایبەتمەندى کاندیدى سەرۆک وەزیران دیاریکراوە.