ناس کورد-
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرش دەکاتە سەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و دادگای فیدڕاڵی و دەڵێت، "بەهۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە شکستیان هێناوە" لە دوورخستنەوەی وڵات لەو دۆخەی تێیدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار زێباری لە تویتێکیدا (16ی ئایاری 2022) دەڵێت، عێراق لە دۆخێکی سەختی سیاسی و ئەمنیی جددیدایە، سەرۆکایەتییەکان بەهۆی بەرژەوەندیی خۆیانەوە نەیانتوانی خۆیان دۆخەکە دەرباز بکەن."
دەشڵێت، تەنها هاونیشتمانی لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە زەرەرمەندە لە "ڕەتکردنەوەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن و ڕاکێشانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ بڕیاری لایەنگرانە".
لە کۆتاییدا داوای کردووە "هەموان پێداچوونەوە بکەن و هەنگاوێک بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان بنێن."