گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش هەڵوەشاندنەوەى گروپێکی ڕاگەیاند ’’بەنیازبوون هێرش بکەنەسەر پێشمەرگە و بەنداوەکان’’

2022.05.16 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایش هەڵوەشاندنەوەى گروپێکی ڕاگەیاند ’’بەنیازبوون هێرش بکەنەسەر پێشمەرگە و بەنداوەکان’’

ناس کورد-

دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، "گروپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیرکراون کە پلانیان هەبووە لە رێگەی مووشەکەوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16ی ئایاری 2022) دەڵێت، "لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتمانییان و هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان، لە رێکەوتی 4ی ئایاری 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر بکەن و دەست بە سەر 9 مووشەکی جۆری کاتیۆشای 107 ملم و سەکۆی مووشەکیدا بگرن."

 

"لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا، دەرکەوت، لە لایەن پەکەکەوە راسپێردراون تا هێرشی مووشەکی بکەنە سەر (بارەگای لقی 17 پ. د. ك، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداوی دهۆك و چەند شوێنێکی گشتیی دیکە)."