گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دادگاى فیدراڵى پڕۆژەى ئاسایشى خۆراکى راگرتووە؟ دادوەرێک وەڵامدەداتەوە

2022.05.16 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵى پڕۆژەى ئاسایشى خۆراکى راگرتووە؟ دادوەرێک وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

 

دادوەرێکى پێشوو رایگەیاند، هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە کە ڕێگری بکات لە تەواوکردنی پڕۆژە یاساى ئاسایشى خۆراک و دەنگدان و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، سەرەڕاى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کامل رەشاد لە بڵاوکراوەیەکدا (16-5-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، کاتێک پڕۆژەکە دەبێتە یاسا و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە، کەسی زیانلێکەوتوو دەتوانێت جارێکی دیکە پەنا بۆ دادگای فیدراڵی ببات بۆ تانەدان لە دەستوری بوونی ئەم یاسایە یان نا.

 

دەشڵێت " لە دەسەڵاتی دادگادا نییە پێداچوونەوەی فیدراڵی بکات بە دەستوری بوونی ڕەشنووسی یاساکان و تەنانەت ئەو یاسایانەی کە دەرچوون بەڵام لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاو نەکراونەتەوە، دادگای فیدراڵی لە زۆرێک لە بڕیارەکانیدا ئەم بنەمایەی پشتڕاست کردووەتەوە".

 

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی (15-5-2022) دەسەڵاتەكانی "حكومەتی كاربەڕێكەر"ـی دیاری كرد و دەڵێت، "ناتوانێت پڕۆژەیاسای درێژخایەن پێشکەش بکات"، بۆیە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکیش ڕەتدەکرێتەوە.

    

دادگاکە لە وەڵامی داوای بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی وشەی "حکومەتی کاربەڕێکەر" و ئەرکەکانی دەڵێت، ئەو حکومەتە تەنها "ئەركی ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەیە"  

  

بۆیە، بەپێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسا پێشکەش بکات، هەروەها توانای دامەزراندنی پلە تایبەت یاخود لابردنی نییە، هەروەها ناتوانێت بودجەی ساڵی 2022یش پێشکەش بکات.  

  

بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق لە قۆناغی دەنگداندایە و پێشتر حکومەتی کازمی ناردوویەتی.  

  

دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە خرایە کارنامەی دانیشتنی شەممەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەری، دانیشتنەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.  

  

پڕۆژەیاساکە لە 10 ماددە پێکهاتووە کە تێیدا حکومەتی عێراق داوادەکات هەژمارێک دروست بکرێت خۆی سەرپەرشتیی بکات بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی 45 تریلیۆن دینار لە پارەی زیاد لە بودجەی ساڵانە و قەرزی نێوخۆیی و دەرەکی کە حکومەت بەنیازە 35٪ـی ئەو پارەیە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی هەژاری بەکار بهێنێت. هەروەها 35٪ی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، 10٪ بۆ زیادکردنی یەدەگی گەنجینە و 5٪ بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و 5٪ بۆ خەرجی لەناکاو.  

  

هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتمانی (سەدر و پارتی و سوننە) پشتگیری لە دەرچوواندنی یاساکە دەکەن، بەڵام هەماهەنگی شیعەکان دژی ئەو بابەتەن.