ناس کورد-
بۆ دووەمجار لە ئەمڕۆدا، گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتیی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕاگیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە کورتە ئاگادارییەکدا (16ی ئایاری 2022) دەڵێت، "بههۆی دووبارە دروست بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕابگیرێت، وە لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەخانە بە هەمان مەبەست داخرا، بەڵام نزیکی نیوەڕۆ گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.