گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە

لیژنەى دارایی هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی بانگهێشت دەکات

2022.05.16 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی بانگهێشت دەکات

ناس کورد-

 

 لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی بانگهێشت بکات، بەمەبەستى دۆزینەوەی میکانیزمى گونجاو بۆ دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان و تاووتوێكردنی دۆخی دارایى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لیژنەى دارایی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا بەدواداچوونى کردووە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێكی گونجاو بۆ دابەشکردن و پێدانی مووچەی خانەنشینان جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان کرایەوە بۆئەوەی لە نزیکترین کاتدا چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە هەنووکەییە بدۆزرێته‌وه‌.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان و تاووتوێكردنی دۆخی دارایى و ئابووریى هه‌رێم به‌گشتی، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممه‌ ٢٠٢٢/٥/١٦، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.

 

سەرەتای كۆبوونەوەكە، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێكی گونجاو بۆ دابەشکردن و پێدانی مووچەی خانەنشینان کرا و ئەندامان ڕاو سەرنج و تێبینیى خۆیان لەوبارەیه‌وه‌ خستە ڕوو  و جەختیان لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان کردەوە بۆئەوەی لە نزیکترین کاتدا چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە هەنووکەییە بدۆزرێته‌وه‌.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دۆخی دارایى و بابەتە ئابوورییەکانی هەرێم بەگشتی، تاووتوێ کران و لێژنە بڕیاری دا نووسراوی جەختکردنەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکات بۆ داواکردنی ئامادەبوونی هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی، بۆ گفتوگۆکردنی بارودۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا.