گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕینى موچە و مینحەى 11 هەزار کەس لە هەرێم راگەیەنرا

2022.05.16 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
بڕینى موچە و مینحەى 11 هەزار کەس لە هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانى هەرێم ئاشکرایکرد، لە وەزارەتەکەیان موچە و مینحەی ١١ ھەزار کەس کە بەدەر لە یاسا سوودمەند بوون، بڕاوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عادل حەمە ساڵح، بە پێگەى فەرمى پارتى وت ''دوابەدوای دەرچوونی یاسای ژمارە ٢ی تایبەت بە چاکسازی، وەزیری شەھیدان ژمارەیەک لیژنەی لەسەر ئاستی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان پێک ھێنا، وەزیری شەهیدان خۆی سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازییە و ژمارەیەک لیژنەی لاوەکیش لە پارێزگاکان پێک ھاتوون.''

 

وتیشى ''پرۆسەی چاکسازی لە شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی ئەنفال بەڕێوە دەچێت و دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام چاکسازی لە دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە و ڕۆژانە لەسەر ئاستی وەزارەت بە ھەرسێ جۆری شەھیدی ھاووڵاتی و سەنگەر و جینۆساید لیژنەکان بەردەوامن لە کارەکانیاندا و تا ئێستا بەردەوام کار لەسەر دۆسیەکانیان دەکەن.''

 

بەوتەى عادل حەمەساڵح ''لە ھەنگاوی یەکەمدا مووچە و مینحەی ١١ ھەزار کەس لەوانەی بە نایاسایی سوودمەند بوون، بڕاوە و بەوەیش نزیکەی نۆ سەد و هەشتا و شەش ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕاوەتەوە، ڕۆژانەش لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکان مووچەی ئەوانەی بە نایاسایی مووچە و مینحەیان بۆ بڕاوەتەوە، دەبردرێت.''